کانونی یه‌که‌م 01, 2024 19:29 Asia/Tehran
  • هێرشی یەمەن بۆ سەر ئامانجێکی ستراتژیک لە فەلەستینی داگیرکراو

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بە مووشەکی هایپێرسونیکی «فلسطین 2» هێرشی کردۆتە سەر ئامانجێکی گرینگ و ستراتژیک لە یافای داگیرکراودا.

یەحیا سەریع وتەبێژی هیزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: بۆ یارمەتیدانی خەباتکاران لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژ بە فەلەستینی داگیرکراو بە دەکارهێنانی مووشەک و درۆنی جەنگی. میدیا ئیسراییلییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە کە چوار زایۆنی لە کاتێکدا بەرەو پەناگەیەک هەڵدەهاتن، پاش زرینگانەوەی زەنگی مەترسی دوابەدوای هاویژرانی مووشەک لە یەمەنەوە، بریندار بوون.  

سەرپەیڤ