کانونی یه‌که‌م 01, 2024 19:06 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی تازەی زایۆنییەکان دژی نەتانیاهۆ

هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

شارۆچکەنشینانی زایۆنی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان داوایان لە ڕژێمی زایۆنی کرد هەرچی خێراتر ڕێککەوتنی مامەڵەی دیلبەدیل قەبووڵ بکات.

خۆپیشاندانی بەربڵاو دژ بە کابینەی نەتانیاهوو کە پاش دەسدرێژیی زەوینیی ئەم ڕژێمە بۆ غەززە بەربڵاوتریش بووە، سوور و پێداگرە لە سەر یەک داخواز ؛ ئەویش گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لەلای هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستینییە لە چوارچێوی ڕێککەوتن و دانوستاندا. بەڵام نەتانیاهوو بە بەردەوامکردنی شەڕ و کوشتاری خەڵکی غەززە، نەک هەر بۆتە هۆی کوژرانی ٤٥ هەزار مرۆڤی بێ تاوان بەڵکوو نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجە دیاریکراوەکانیشی. 

سەرپەیڤ