ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی یەمەن و خۆڕاگریی عێراق لە فەلەستینی داگیرکراو
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ خۆراگریی ئیسلامیی ئێراق و هێرش کردنە سەر بنکەیەکەی ستراتژیک لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی کرد.
سەرتیپ یەحیا سەریع رایگەیاند کە سوپای ئەم وڵاتە بە هاوڕێیەتی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەڕێوە بردووە و لەو ئۆپەراسیۆنەدا بنکەیەکی ستراتژیک لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
یەحیا سەریع وتی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە چەن درۆنی جەنگی ئەنجام درا و ئامانجەکەمان بە سەرکەوتوویی تەواو پێکا. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پێیداگرت: هێزەکانی ئێمە بە هاوکاریی خەباتکارانی خۆڕاگریی عێراق ئێستایش هەر وەڵامی جەنایەتەکانی دوژمنی ئیسراییلی دژ بە برایانمان لە کەرتی غەززە دەدەنەوە. ناوبراو وتیشی: هەڵمەتەکانی ئێمە کۆتاییان بۆ نابێ، هەتا ئەو کاتەی کە دەسدرێژییەکانی دوژمن کۆتایی دێت و گەمارۆی سەر کەرتی غەززە هەڵدەگیردرێ.