هێرشی درۆنیی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە کە یەمەن بە درۆنی جەنگی هێرشی کردۆتە سەر فەلەستینی داگیرکراو.
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە درۆنێک لە باڵاخانەیەکیە شارۆچکەی "یەفنە" هەڵکەوتوو لە باکووری شاری ئەسدوود لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کەوتووە، ئەم رادیۆیە ڕاشیگەیاند: وێدەچێ ئەم درۆنە لە یەمەنەوە هاویژراوە. ژمارێکی دیکە لە میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش ڕایانگەیاندووە ئەو درۆنە ئەگەری زۆرە لە عێراقەوە هاویژرابێ.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سیستەمی ڕاداریی ڕژێمی زایۆنی ئەو درۆنەی شوێندۆزی نەکردووە و لێکۆڵینەوەی سوپا لەم بارەوە دەست پێ بووە.
پێشتر سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند: لە ئاراستەی بەرگری لە مەزڵوومەییەتی گەلی فەلەستین و وەڵامدانەوەی ئەو پەلامارانەی دەکرێتە سەر کەرتی غەززە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە یارمەتیی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق هەڵمەتێکی سەربازیی ئەنجامداوە و لەو هەڵمەتەدا ناوچەیەکی گرینگ و ستراتژیکی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.