دەسپێکی پاشەکشێ ئەرتەشی تیرۆر لە باشووری لوبنان
فەرماندەرایەتی سێنتکۆم ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایونی بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربڕ یەکەمین چوونەدەری هێزەکانی خۆی لە باشووری لبوبنانەوەدەس پێی کرد
فەرماندەرایەتی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی سەرەتایی و گرنگە بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی ململانێکان و بنەمای پێشکەوتنی زیاتر.
نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش وتی سه قامگیرکردنی هێزەکان لە ناوچەی ئەلخیام و مەرجەعیون نیشاندەری هەنگاوێکی بنەڕەتیە لە مه ربەهێزکران وجێگیرکردنی سوپا لە باشووری وڵات بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.
هەروەها داوای لە ئیسرائیل کرد کوتایی بدات به"پێشێلکارییەکانی ئاگربەست" کە ڕۆژی ڕابردوو بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک له هاوڵاتیانی مەدەنی و جەختیشی لەوە کردەوە: "پێویستە ئیسرائیل بەتەواوەتی لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە".