کانونی یه‌که‌م 13, 2024 12:19 Asia/Tehran
  • بنپێکردنی تازەی ڕێککەوتنی ئاگربڕلە لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە

سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە ، ٨جارئاگربڕی لەگەڵ حزبۆڵڵای ؛وبنان بنپێکرد کە یەکێ لەوانە شەهیدکردنی کەسێک وبریندارکردنی کەسێکی تر.

بەپێی ئاماروڕێژەی ئاناتولی بەگیڕانەوە لە وەزاڕەتی تەندروستی وهەواڵدەری لوبنان هەتا ساعەت ٢٢ بەکاتی گرینویچ ، بابەتەکانی بنپێکردنی ئاگربڕی ڕژێمی زایۆنی لەکاتی جێبەجێ کرانی لە ١٥ڕۆژلەمەوبەر پەرەی سەندووە کە بە گشتیی ٢٩ شەهیدو٣١برینداری لێکەوتووەتەوە. بەپێی هەواڵەجۆربەجۆرەکانی ئەم هەواڵدەریە ، بنپێکردنی ئاگربڕی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیروتی پێتەختی لوبنان وپارێزگای مەرجەعیون ونەبەتیە لە پارێزگەی نەبەتیە " باشوور" پارێزگەی سورلە پارێزگەی باشوورودوو پارێزگەی ڕاشیا وبەقاع ڕۆژئاوایی لە پارێزگەی بەقاع "ڕۆژهەڵات" چڕبووەوە کە داگری فڕین وبۆمباران کردنی فڕۆکە بێ سەرنشینەکان وفڕۆکە جەنگیەکان وبۆمباران ماڵەکان بوو.

خۆفڕە ئیسرائیلیەکان لە هەرێمی ئاسمانی بەیروت وزاحیە لە باشوور کە لە پێگەکانی حزبوڵڵادێتە ئەژمار، لەبەیانی ، لە جێگایەکی نەزۆربەرز فڕین . ئیسرائیل هەیا کۆتایی ڕۆژی چوارشەممە بەبیانووی بەرنگاربوونەوەی "هەڕەشەکانی حیزبوڵڵا ٢٠٧بابەت بنپێکردنی ئاگربڕی لەلوبنان ئەنجام داوە. ئەم بنپێکردنەی ئاگربڕ، حیزبوڵڵای هان دا هەتا لە دووی دێسەمبەربۆ یەکەم جار لە کاتی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتن، بە پەلاماری موشەکی هێرش بکاتە سەر بنکە وپێگەی سەربازی" ڕویسات ئەلعلم" لە تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی " کەفر شوبا"ی لوبنان . لەگرینگترین بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، پاشەکشەی هیدهیدی ئیسرائیل بۆباشوور،هێڵی ئاوی کە لوبنان وئیسرائیل لە یەک جیا دەکاتەوە لەماوەی شەست ڕۆژ وسەقامگیرکردنی سوپا وهێزە ئاسایشتیەکانی لوبنان لە درێژایی سنوورەکان، تێپەڕگە وناوچە باشووریەکان.  

 

سەرپەیڤ