بنپێکردنی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە
بنپێکردنی ئاگربڕ لە لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە هەروا درێژەی هەیە
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند کە پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر شارۆچکەی مەجدەل زون لە باشوری لوبنان 3 برینداری لێکەوتەوە . ڕژێمی زایونی بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕ ، تڕوموبیلێکی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج کە بە هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ژومارێک لە شاروچکە نشینانی زایونی لە سنوورەکانی فەلەستینی داگیرکراو تێپەڕیون و چوونەتە ناو خاکی لوبنانەوە و لە وێ خێوەتیان هەڵداوە . سەرچاوە هەواڵییەکان باسی فڕینی خۆفڕێکی زایونی دەکەن لە ئاسمانی بەیروت و زاحیەی باشووری لوبنان . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی تا ئێستا نزیکەی 220 جار ڕێککەوتنامەی ئاگربڕیان لە گەڵ لوبنان پێشێل کردووە کە بە هویەوە چەن کەس شەهید و بریندار بوونە .