کانونی یه‌که‌م 19, 2024 10:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی بەیانی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنساۆڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە بۆمبارانی دامەزراوە ناسەربازیەکان لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە وەڵامی بەرامبەر ئەدەینەوە بەم پەلامارانە .

محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن وتی: بۆمبارانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی سەردامەزراوە ناسەربازیەکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکا وڕژێمی زایۆنیەوە ، دووڕوویی ڕۆژئاوا هەرچی زیاتر ئاشکرا دەکات.

ناوبراو پیداگرت: هەتاکاتێک کە جەنایەتەکانی بەرەکوژی وجینوساید لە غەززە ڕانەگیرێت ،ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێمە لە پشتیوانی کردن لە غەززە بەردەوام دەبێت. بەخیستی وتی: لەگەڵ هەرجۆرە تەشەنانانەوە وئاڵوزی نانەوە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی بەربەرەکانێ ئەکەین .

شایانی باسە کە وتەبێژی سوپای یەمەن پیشتر ڕایگەیاندووە کە ئۆپراسیۆنەکانی یەمەن هەتا کاتێک کە شەڕی ڕژێمی داگیرکەر لە دژی خەڵکی فەلەستین وگەمارۆی غەززە تەواو نەبێت ، بەردەوام دەبێت. بەپێی ڕاگەیاندنی سەرتیپ یەحیاسەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەدژی ڕژێمی زایۆنی لەچوارچیوەی قۆناخی پێنجەم تەشەنای کاروکردەوەکان لەسەروبەندی یارمەتی گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین ولەکاردانەوە بە جەنایەت گەلێکە کە دەرحەق بەوان ئەنجام دەبێت.  

 

سەرپەیڤ