ئەبوعوبەیدە: ئیسرائیل دوژمی هەموو ئۆمەتە
وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قسام لە بەیاننامەیەکدا، پەلاماری موشەکی هێزەچەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر تیلاڤیڤی پیرۆزبایی کرد وخوازیاری تەشەنای هەڵمەتەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا بوو.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لەم بارەوە وتی؛ پەلاماری موشەکی برایانی ئەنساوڵڵا لەیەمەب بۆ ناودڵی ڕژێمی زایۆنی پیرۆزبایی دەکەین وڕێز ئەگرین لە پشتیوانی وداکۆکی مسۆگەرانەیان لە غەززە.یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: لە سەروبەندی بەرگری کردن لە مەزلومیەتی نەتەوەی فەلەستین ولە وەڵام بە قەڵاچووی براکانمان لەغەززە ولە چوارچیوەی قۆناخی پێنجەمی پشتیوانی کردن لە شەڕی فەتحی مەوعود وجەهادی پیرۆزولە چوارچیوەی وەڵام بە دەسدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، یەکەی موشەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دوو مووشەکی بالستیک واوە دەنگی فەلەستین دوو، دوو مەبەستی سەربازی تایبەت وهەستێاری دوژمنی زایۆنی لەناوچەی یافای داگیرکراوی تیلاڤیڤی دایە بەر دەسڕێژ.