ڕێپێوانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین
سەدان هەزار کەس لە خەڵکی یەمەن جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و دژی ڕژێمی زایونی هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیان دایە ڕێپێوان.
خەڵکی یەمەن ئەمڕۆش هەر وەکوو هەینیەکانی ڕابردوو لە پارێزگاکانی سەعدە، ڕیمە، مەئاریب و ژمارێکی دیکە لە ناوچە جوربەجورەکانی ئەو وڵاتە بۆ پشتیوانی لە فەلەستینیەکان و بزوتنەوەی خوڕاگری ، بە دروشمی لە «گەڵ غەزە ، جیهاد و بەسیج ئامادەین بۆ پێشگرتن بە هەرجۆڕە دەسدرێژکارییەک» ڕێپێوانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد.
خەڵک و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە و کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین لە تەنیشتیاندا بوونە و ڕایانگەیاندووە کە ھەتا ئەو کاتەی پەلاماری دڕندانەی دژی خەڵکی فەلەستین کۆتایی پێ نەیەت، لە سەر خەباتی دژی زایونیەکان و هاوپەیمانە ڕوژئاواییەکانیان بەردەوام دەبن .
«یەحیا سەریع» وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لە ئامادە بوونی سوپای ئەو وڵاتە بۆ خەباتی درێژ ماوە لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی دا کردەوە.