ڕەزامەندبوونی زۆربەی زایۆنیەکان بە ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی
ئاکامی نوێترین ڕاپرسی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان وا دەر دەخات کە لەسەدا ٧٤ی زایونیەکان ڕەزامەندن بە گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینییەکان و دەستبەسەرکراوانی زایونی و کۆتایی ھاتنی شەڕی دژی کەرتی غەزە .
نوێترین ڕاپرسییەک کە لە لایەن ڕۆژنامەی زایونیستیی مەعاریۆ ئەنجام دراوە وا دەردەخات کە سەدی 74 ی زایونییەکانی دانیشتووی سەرزەوییەداگیرکراوەکان ڕەزامەندن بەگۆڕینەوەی دیلە فەلەستینییەکان و دەستبەسەرکراوانی زایونی و کۆتایی ھاتنی شەڕی دژی کەرتی غەزە .
بە پێی ئەو ڕاپرسیانە زایونییەکان لەو باوەڕەدان کە حکومەتی نتانیاهو دەبێ بۆ مسۆگەرکردنی ڕێککەوتنێکی هەمە لایەنە لەمەڕ گەڕانەوەی هەموو گیراوانی زایونی لە غەزە هەوڵ بدات تەنانەت، ئەگەر تێچووی ئەو ڕێککەوتنەش دامەزرانی ئاگربڕو کۆتایی ھاتنی شەڕی غەززە بێت .
ھەر لە ڕاپرسیەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە، مانەوەی لەشکریانی زایونی لە دەڤەری فیلادلفیا و هەروەها پرۆسەی ئازادکرانی گیراوان و ژومارەیان لە ڕاستی دا لەمپەری سەرەکیی بەردەم چەسپێندرانی ئاگربڕن.