کانونی یه‌که‌م 21, 2024 09:23 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن: ناوەندێکی  سەربازی لە تیلاڤیڤ مان بە مووشەکی هایپر سونیک دایە بەردەسڕێژ

وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن بە پشت ڕاستکرانەوەی پەلاماربۆ سەر تیلاڤیڤ وتی: یەکەی مووشەکیی ئێمە لەگەڵ مووشەکەکانی هایپرسونیک"ی" فەلەستین ٢" ناوەندێکی سەربازی لە یافای داگیرکراو"تیلاڤیڤ"ی دایە بەر دەسڕێژ.

سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی پەلاماری مووشەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممەبۆ سەر تیلاڤیڤ پیداگری کرد: مووشەکی هاپیرسونیک فەلەستینی ٢ مەبەست وئامانجەکەی لە یافای داگیرکراو بە سەرنجەوە پێکاوە وسیستمەکانی پێوشوێن گرتنی دوژمن لەبەرامبەری دا ناکارامە ماونەتەوە.

وتیشی: ئێمە لە خەباتکارانی غەززە وئۆپراسیۆنە بەردەوامە قارەمانانەکانیان لەدژی دوژمن درود ئەنیرین ولەسەر بەردەوامکرانی لاگری وپشتیوانی خۆمان لە کەرتی غەززە هەتا کۆتایی پەلامارە دەسدرێژکارانەکان ولاچوونی بایکۆت لەم کەرتە پیداگری ئەکەین.یەحیا سەریع وتیشی:

ئۆپراسیۆنی ئێمە لە یافا بۆ یارمەتی گەیاندن بە نەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین وپشتیوانی لە خەباتکارانی غەززە ولە سەروبەندی قۆناخی پێنجەمی تەشەنا سەندنی ئۆپراسیۆن لە دژی ڕژێمی زایۆنی ئەنجامی گرت. بڕێک لە سەرچاوە عیبریەکان ژماری بریندارانی وێکەوتنی موشەک لە تیلاڤیڤیان ١٦ کەس ڕاگەیاندووە.

 

 

 

سەرپەیڤ