کانونی یه‌که‌م 24, 2024 14:33 Asia/Tehran
  • موشەکی یەمەنی ٢٠ شارۆچکە نشینی زایۆنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

بەیانی ئەمڕۆ، بە بەرزبوونەوەی دەنگی ئاژیرلە تیلاڤیڤ ؛ زیاترلە ٢٠ شارۆچکە نشین بە هۆی هاوێژرانی مووشەک لەلایەن خۆڕاگری یەمەنەوە برینداربوونە وگوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

بەپی ڕاپۆری میدیاکانی دوژمنی زایۆنی، لەم هێرشە موشەکیەی یەمەن زیاتر لە دوو ملیۆن شارۆچکە نشین هەڵاتوون بۆ ناوحەشارگەکان . خزمەتەکانی ئورژانسی ئیسراییل لە قاوی دا کە زیاتر لە بیست شارۆچکە نشین لەکاتی هەڵاتن  بۆ ناوحەشارگەکان برینداربوونە.

بە قسەی میدیاکانی دوژمن ئەمە سێهەمین جارە لە درێژایی یەک حەوتە کە ملیۆنان کەس لە دانیشتوانی ناوەندی ئیسرائیل بە هۆی هاوێژرانی موشەکی تازە لە یەمەن هەڵدین بۆ ناو حەشارگەکان . شارۆچکە نشینان کلیپی ڤیدیۆئیان بڵاوکردوەتەوە کە کاتی گەیشتنی موشەک ووێکەوتنی لە ئامانج ومەبەست ناودڵی تیلاڤڤ پیشان ئەدات . شایانی باسە پاشنێوەڕووی دوێنێ دوشەممە ، هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە جێبەجێ کرانی دوو هەڵمەتی سەربازی لەدژی دوو مەبەستی سەربازی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی عەسقەلان وتیلاڤیڤ بە کەڵک وەرگرتن لە درۆن هەواڵیان دا.

 

 

 

 

سەرپەیڤ