کانونی دوھەم 06, 2025 18:28 Asia/Tehran
  • وشداری تووندی ئەنساروڵای یەمەن بە عەرەبستان: هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن وشداری دا سەبارەت بە بۆچوون و هەڵسەنگاندنی هەڵەی عەرەبستان لەبارەی ڕووداوەکانی یەمەن.

محمد عەلی حوسی وتی: گەلی یەمەن شارەزایی و ئامادەیی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر کێشەیەکی هەیە کە لە ئاراستەی پێشگری بە داکۆکی کردنی ئەم وڵاتە لە دۆزی فەلەستین بۆی دەنێنەوە. ناو برا وتیشی: ئێمە بە سەعوودییەکان دەڵێن کە کەم بوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکان هەلێکی باشی ڕەخساندبوو بۆ پێداچوونەوە بە سەر بۆچوون و هەڵسەنگاندنە هەڵەکانتان کە ئێوەی لە ڕابردوودا بەرە هەڵدێر پاڵپێوەنا.

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن ڕوو لەبەر بەرپرسانی عەرەبستان وتی: لە ڕابردوودا ئێوە پێتانوابوو کە یەمەن لە ماوەی دوو حەفتەدا دەکەوێ، ئەمڕۆش هەر چەشنە هەڵسەنگاندنێکی هەڵەی ئێوە شکست دێنێ و لە ئاکامدا ئەوە گەلی یەمەنە کە سەرکەوتووی مەیدان دەبێ. محمد عەلی حوسی جەختی کرد: بێتوو هەر چەشنە پیلانێکی تازە دژ بە ئێمە بگێڕدرێ، هەموو بژاردەکان لە لایەن گەل، هێزەکان و هەروەها هۆز و عەشیرەتەکانی یەمەنەوە لە سەر مێز دەبێ.

سەرپەیڤ