کۆبوونەوەی ئاسایشی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تورکیا
کانونی دوھەم 09, 2025 18:19 Asia/Tehran
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئاسایشییان کردووە کە سەبارەت بە مەترسییەکانی تورکیا بەڕێوە چووە.
تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا کە کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی "یەسراییل کاتس" و وەزیری شەڕ، "گەدعون ساعر" وەزیری دەرەوە و "هێرتزی هالۆڤی" سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای ئەم ڕژێمە بۆ لێکدانەوەی مەترسییە شیمانەییەکانی لە لایەن تورکیاوە پێک هاتووە. ئەم کۆبوونەوەیە دوو ڕۆژ پاش ئەوەی بەڕێوە چوو کە لیژنەیەکی حکوومی لە ڕاپۆرتی خۆی بۆ بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خوازیاری ئامادەیی بۆ شەڕی شیمانەی لەگەڵ تورکیا بووە. لەم ڕاپۆرتەدا نیگەرانی دەربڕدراوە بەرامبەر بە هاوپەیمانی کردنی تورکیا لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا.