بانکی ناوەندیی ڕژێمی زایۆنی : شەڕی غەزە زیاتر لە 67 ملیار دولار تێچووی بووە
بانکی ناوەندی ڕژێمی زایونی ڕایگه یاند شەڕی غەزە لە ئوکتوبری 2023وە تا ئێستا زیاتر لە 67 میلیار دولار بۆ ئەو ڕژێمە تێچووی بووە .
بانکی ناوەندیی ڕژێمی زایونی تێچووەکانی ئەو ڕژێمە لە شەڕی دژی غەزەی لە حەوتی ئوکتوبر ی 2023 زایینی تا ئێستا بە نزیکەی 250 میلیارد شێکێل ڕاگەیاندووە . بە پێی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی ڕژێمی زایونی ، ئەم بڕە پارەیە پەیوەندی بە تێچووی ڕاستەوخۆی ئەمنی و تێچووی مەدەنی و زیانەکانی داهاتی ڕژیمەوە هەیە. هەروەها بانکی ناوەندی ڕژێمی زایونی لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی بە تێچووی زیادە قورسەکانی پەیوەست بە شکستی ڕووداوەکەی ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ ( باهۆزی ئەقسا ) کردووە و جەختی لەسەر زیادکردنی بودجەی بەرگری لە دەیەی داهاتوودا کردووەتەوە. ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ لە دژی کەرتی غەززە شەڕێکی وێرانکەری دەستپێکرد و لە مانگی پانزەهەمیشدا درێژە بە جینۆسایدەکەی دەدا .