تێکەڵچوونی نۆ ساعەتەی هێزە یەمەنیەکان وپاپۆڕی ئەمریکی
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە تێکەڵچوونی نۆ ساعەتەی ئەم هێزانە لەگەڵ پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی لە دەریای سوور هەواڵی دا.
سەرتیپ یەحیاسەریع شەوی شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتە بۆ پێنجەمین جار بە پاپۆڕی " یۆئیس ئیس هیری ترومەن" لە دەریای سوورتێکەڵچوون.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لەم تێکەڵچوونەدا کە نۆ ساعەتی خایاند ،پاپۆڕی یەمریکایی بە مووشەکی کرۆز ودرۆن لە باکووری دەریای سووردرایە بەر دەسڕێژ.ناوبراو لە ئەنجامدرانی سەرکەوتووانەی ئەم هەڵمەتە وهەڵاتنی پاپۆڕی ئەمریکایی بۆ باکووریترین بەشی دەریای سوور هەواڵی دا.
\یەحیا سەریع هەروەها لە سەربەردەوامکرانی ئۆپراسیۆنی هێزەچەکدارەکانی یەمەن هەتا ڕاگیرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وپشتیوانەکانی لە کەرتی غەززە وهەڵوەشانی گەمارۆی ئەم ناوچە پیداگری کرد. هێزەکانی سوپای یەمەن ئەرکمەندبوونە هەتا کاتێک کە ڕژێمی ئیسراییل پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر غەززە ڕانەگرێت، پەلاماربۆسەر گەمیەکانی ئەم ڕژێمەیا گەمیەکانی نێردراوبۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان لە دەریای سووری بەردەوام دەکەن.
هێزەکانی سوپای یەمەن جەختیان کرد کە گەمیەوانی لە کەنداوی عەدەن ودەریای سوور بۆ گەمیەکانی تر ئازادە وئەوان لە ئەمنیەت وئاسایشتی تۆکمەو تەواو دان .