کانونی دوھەم 13, 2025 07:09 Asia/Tehran
  • زەنجیرە پەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە پەلامارکردنە سەر چەند ناوچەلەباشووری لوبنان درێژەیان دا بە بنپێکردنی ئاگربڕ.

فڕۆکە جەنگیەکانی دوژمنی زایۆنی چوارپەلاماریان کردە سەر ناوچەی ئەلواقیعە لەنێوان دوو ناوچەی "ئەلفوقا" ودەیرئەلزەهراتی" .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی هەروا گردوپەڕی شارۆچکەی جەنتالە زەنجیرە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان دایە بەر پەلامار.

ڕاپۆرتنێری هەواڵدەری نیشتمانی لوبنان لە نەبەتیە یش ڕاپۆرتی داکە فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دوو جار دۆلێکیان لەم ناوچەیە بۆمباران کردووە.

هەواڵدەری نیشتمانی لوبنان پیشتر ڕاپۆرتی دابوو کە دوژمنی زایۆنی لە درێژەی هەڵمەتی بومباران کردنی سیستماتیکی خۆی بۆسەر گوندە سنووریەکان لە گەڵ سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین پاشنێوەڕووی یەکشەممە ژمارەیەک مالیان لە شارۆچکەی عەیتا شەعب لە ناوچەی بنت جەبیل یان تەقاندووەتەوە کە دەنگی ئەم تەقینەوانە لە گوندەکانی دەوروبەری ئەم ناوچەیە بیسترا.

لەکاتی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، سوپای ڕژێمی زایۆنی زۆرجار بەپەلامارکردنە سەر ناوچە باشووریەکانی لوبنان وکوژران وبریندارکردنی شارومەندانی ئەم وڵاتە، ئاگربڕی بنپێکردووە ولە گەڕانەوەی ئاوارە لوبنانیەکان بۆ سەر بڕیک شارۆچکە وگوندلەباشووری ئەم وڵاتە پێشگیری کردووە.

 

 

سەرپەیڤ