بن گویر : بە ئاشکرا بوونی وردەکاریەکانی ڕێککەوتنەکە دڵەڕاوکێی من دوو هێندە دەبێت
کانونی دوھەم 18, 2025 16:12 Asia/Tehran
وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونیو لە کەسایەتیەکانی توندڕۆی کابینەی ئەو ڕژێمە که بە جاران نەیاریەتی خۆی لە گەڵ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە ڕاگەیاندووە وتی : بە دەرکەوتنی وردەکاریگەلی زۆرتر لە گرێبەستەکە زیاتر هەست بە نیگەرانی دەکەم
ئیتمار بن گویر لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لە غەزەو دامەزراندنی ئاگربڕ وتی ئەو گرێبەستە مەترسیدارە و لە چوارچێوەی ئەوەدا گیراوەکان لە قودس و لێواری ڕوژئاوا ئازاد دەکرێن داوا لە وەزیرانی پارتی لیکود دەکەم پشتیوانی لێ نەکەن . وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونی بە ڕەخنە گرتن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ بانگەشەی کرد ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەزە بنپێکردنی هەموو هێڵە سوورەکانە کە کابینەی نتانیاهو بۆ خۆی دیاریکردووە .