کاردانەوەی گرووپە فەلەستینییەکان بە قسە هەراسازکەرەکانی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435265-کاردانەوەی_گرووپە_فەلەستینییەکان_بە_قسە_هەراسازکەرەکانی_ترەمپ
لیژنەی پێوشوێنگریی اروباری ڕەوتە نیشتمانی و ئیسلامییەکانی فەلەستین کاردانەوەی نیشان داوە بە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بردنەدەری زیاتر لە یەک ملیۆن فەلەسینی لە کەرتی غەززە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2025 15:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی گرووپە فەلەستینییەکان بە قسە هەراسازکەرەکانی ترەمپ

لیژنەی پێوشوێنگریی اروباری ڕەوتە نیشتمانی و ئیسلامییەکانی فەلەستین کاردانەوەی نیشان داوە بە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بردنەدەری زیاتر لە یەک ملیۆن فەلەسینی لە کەرتی غەززە.

لیژنەی پێو شوێنگرتنی کاروباری ڕەوتە نیشتمانی و ئیسلامییەکانی فەلەستین قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە گواستنەوەی کاتیی فەلەستینییەکان بۆ وڵاتانی دیکەی بە توندی شەرمەزار کرد و ئەو قسانەی بە بەشێک لە پیلانی گەورەی کۆچپێکردنی خەڵکی فەلەستین زانی کە لە ئاڕاستەی پلان و بەرنامەکانی لقی ڕاستی توندڕەوی زایۆنیدایە. ئەم لیژنەیە لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردووە: ئێمە بە توندی ئەو قسە و هەڵوێستانە شەرمەزار دەکەین لەبەر ئەوەی کە پیشاندەری ڕادەی زۆری پیلانێکە کە لە پێناو گواستنەوەی خەڵکی فەلەستین دەرکردنی خەڵکی فەلەستین وەکوو بەشێک لە پلان و بەرنامەکانی لقی ڕاستی توندڕەوی ڕژێمی زایۆنی جێ بەجێ دەکرێ. ئەم لیژنەیە خوازیاری یەکێتی و یەکدەنگێکی فەلەستینییەکان و خێراترکردنی پرۆسەی یەکگرتنی هەموو گرووپە فەلەستینییەکان بوو و پێیداگرت: دەبێ ستراتژییەکی نیشتمانی یەکپارچە و یەک ئاراستە دابڕێژرێ و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هەواهەنگی پێویست بکرێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پلان و بەرنامە پڕمەترسییە.