دریژەی بنپێکردنی ئاگربڕ لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە لە باشووری لوبنان
شوبات 01, 2025 18:55 Asia/Tehran
سەرچاوە مێدیاییەکان باسی درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیان کرد لە باشووری لوبنان و درێژەی بنپێکردنەکانی ئاگربڕ لەو وڵاتە
ئەرتەشی ڕژێمی زایونی ئەمڕو شەمە ژومارێک لەماڵەکان لە ناوچەی حەریقە لە دەڤەری شاروچکەی عەتیرون و باڵاخانەکان لە شاروچکەی -ڕەب سەلاسین -لە باشووری لوبنانیان ئاگر تێبەردار. لە لایەکی دیکەوە خوفڕێکی زایونی لودرێکی لە شاروچکەی تەیبە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. فڕوکە شەڕکەرەکانیی زایونیش لە ئاسمانی ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنان سووڕانەوە و شەش بومبیان لە سەر ئەو تڕوموبیلانەی وا خەریکی هێنانەدەری تەرمی شەهیدان لە ژێر داروپردوودا بوون خسته خواری . ئەرتەشی ڕژێمی زایونی لە 23 سێپتامبری 2024 وە پەلاماری بەربڵاوی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی باشووری لوبنان دەسپێ کردووە