نوسینگەی نتانیاهۆ: ئەیال زامیر بووبە سەرۆکی نوێ ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی
شوبات 02, 2025 08:08 Asia/Tehran
نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، ڕایگەیاند کە بە ڕەزامەندی یوئاوکاتس، وەزیری ئاسایشتی ئەم ڕژێمە ، ژنراڵی یەدەک" ئایال زامیر" وەکوو سەرۆکی تازەی ئەرکانی گشتیی سوپا هەڵبژێردرا.
ناوبراو جێگری "هرتزی هالووی" دەبیت کە دوای ڕاگیرانی شەڕ لە دژی غەززە لە کارەکەی دەستی کێشا.هرتسی هالوی پیشتر بەهۆی بەرپرسایەتی لە شکست دانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە حەوتی ئۆکتۆبر، لەکارەکەی دەستی کێشاوبڕیارە لە شەشەمی مارس شازدەی ڕەشەممە لەم پلەیە دەست هەڵگرێت.
دوای دەس لە کارکێشانی هالووی ژنراڵ یارون فینکلمان فەرماندەی ناوچەی باشووریش ڕایگەیاند کەلە پلەی خۆی لە سوپای ئەم ڕژێمە دەکشێتەوە.