کاردانەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە قسەکانی ترەمپ
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کەرتی غەززە پاش شەڕ و پێشنیارەکەی بۆ کۆچ پێکردن بە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتانی دراوسێ، پێی داگرت؛ خۆڕاگریی، بژارەی هەمیشەیی گەلی فەلەستینە.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاردانەوە بە لێدوانی ئەم دواییەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە پاش شەڕ وپێشنیارەکەی بۆ کۆچ پێکردن بە فەلەستینیەکان لەوێوە بەرەو وڵاتانی دراوسێ، لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: ترەمپ کە سەبارەت بە کۆچ پێکردن بە گەلەکەمان قسە دەکا، دەبێ ئەوەش لەبیر نەکا کە ١٥مانگ بۆردومانی کەرتی غەززە بە چەکەمەنی ئەمریکی، نەیتوانی ئەوان پەرتەوازە بکا.
هەروەها لە بەیاننامەکەی جەهادی ئیسلامییدا هاتووە؛ گەلی فەلەستین هەردەم بژارەی خۆراگریی لەدەستدایە کە لە زیاتر لە یەک سەدە لەمەوبەرەوە، گرتوویەتییە پێش و هەتا بەر لە ترەمپ، جێبەجێی کردووەو پاش ئەوەش، هەر ئەو بژارە بەردەوام دەکا.