پاشەکشە لە نتساریم درێژەی پرۆسەی شکستی داگیرکەران
لە درێژەی شکستەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، رادیۆ سوپای ئەم ڕژێمە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە پاشەکشەیان لە محوەری نتساریم لە غەززە دەست پێکردووە.
میدیا زایۆنییەکان هەروەها وتوویانە کە کابینەی ڕژێم سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربڕ لە غەززەیش هەفتەی داهاتوو باس و راوێژی دەبێ. هاوکات لەگەڵ پاشەکشەی زایۆنییەکان لەم میحوەرە، بزووتنەوەی حەماس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە چوونەدەری تۆکمە و تەواوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە میحوەری نتساریم ، تۆکمە کردنی پرۆسەی شکستەکانی ئەم ڕژێمەیە لە نەگەیشتن بە ئامانجە جەنگییەکانی و ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین. حەماس جەختی کردووە گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان ، بەردەوامیی مامەڵەی دیلبەدیل و چوونەدەر لە نتساریم، درۆ و دەلەسەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بەوەی کە سەرکەوتنێکی تەواوی لە کەرتی غەززە بە دەستهێناوە، دەرخست.