نتانیاهو جارێکی دیکە لە دادگادا ئامادە بوو
شوبات 10, 2025 17:20 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ لە درێژەی لێکدانەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی خۆی لە دادگادا ئامادە بوو
دادگاییکرانی بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی داگیرکەری قودس بە تۆمەتی گەندەڵی لە دادگای ناوچەی تەلابیب دوای گەڕانەوەی دوێنێ ناوبراو لە واشنگتون سەرلە نوێ دەسپێکرایەوە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی هەفتەی ڕابردوو لەبەر ئەوەی لە ئەمریکادا بوو لە دادگا ئامادە نەبوو و هەفتەی پێشوو دوو کۆبوونەنوە لە سێ کۆبوونەوەی دادگا لەبەر تووش بوونی یەکێک لە دادوەرەکان بە هەڵامەت هەڵوەشایەوە . نتانیاهو لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بانگەشەی کرد کە تووشی کێشەی تەندروستیەو و ڕادەیەکی زۆر دەرمان بە کار دێنێ . ناوبراو خاوەنی دوسیەگەلی دادەوانی زۆرە