ژەنەراڵی پێشووی زایۆنیستی: حەماس تەسلیم نابێت و چەک دانانێ
ژەنەراڵێکی پێشووی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پێناچێت حەماس تەسلیم بێت و چەک داماڵێت و جەختی لەوە کردەوە: "هەڕەشەکانی ئێستا لە دژی بوونی ئیسرائیل بەراورد ناکرێ لە گەڵ هەڕەشەکانی داهاتوو" .
ئیسحاق بریک، ژەنەڕاڵی پێشووی سوپای ڕژێمی زایونی لەم بارەیەوە وتی: ژمارەی هێزە زەمینییەکانمان کەمە و ناتوانن لە زیاتر لە بەرەیەک شەڕ بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سوپای بچووکمان دەبێ لانیکەم لە پێنج بەرەدا شەڕ بکات. بریک زیادی کرد: سوپای ئیسرائیل لاواز بووە و هیچ پاساوێکی ئەمنی و ئاسایشی بۆ شەڕی ئێستا و داهاتوو نەخستووەتە ڕوو . ئەم ژەنەراڵەی پێشووی سوپای ڕژێمی زایونی جەختی لەوە کردەوە: "پێناچێت حەماس تەسلیم بێت و چەک داماڵێت". بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی شەڕی غەززە بۆ ٤٨ هەزار و ٢٠٨ شەهید زیادی کردووە.