نوێنەری حیزبوڵڵا : ڕووداوی فڕگەی بەیروت دەبێ لێکبدرێتەوە
شوبات 15, 2025 18:03 Asia/Tehran
نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان هۆی بەرگرتن لە نیشتنەوەی فڕۆکەی ئێرانی لە فڕگەی بەیروتی خستە ژێر پرسیارەوە و داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد لێکوڵینەوەی لێ بکەن
. حەسەن عیزەدین، نوێنەری فراکسیۆنی "وەفاداری بە بەرخۆدان" لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، سەیرە کە ئەم فڕۆکە موسافیر هەڵگرە خەڵکی لوبنانی هەڵگرتبوو کە ڕەگ و ڕیشەیان لەم خاکەدا هەیە. دواتر عیزەدین ئەم پرسیارەی کرد: لەسەر چ بنەمایەک ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە کرا لە فڕۆکەخانەی بەیروت؟ لەبەر کێ؟ لەبەر دوژمن، یان بە هۆی تەسلیم بوون بە داخوازی دەرەکی، یان لەبەر گوێڕایەڵی ئەو فەرمانگەلە کە بووە هۆی ئەم ڕووداوە؟ گوتیشی دەبێت ئەم هەڵەیە چاک بکرێتەوە و داوا دەکەین حکومەتی لوبنان لێکوڵینەوە ی لێ بکات و چارەسەری بکات.