وردیاتی ڕێوڕەسمی بەڕێکران وئەسپەردە کردنی ڕێبەرە شەهیدەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435980-وردیاتی_ڕێوڕەسمی_بەڕێکران_وئەسپەردە_کردنی_ڕێبەرە_شەهیدەکانی_حیزبۆڵڵای_لوبنان
ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکران وبەڕێکرانی سەیید حەسەن نەسرۆڵلا وهاشم سەفیەدین بو زمانە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەممە لە ساعەت نۆی بەیانی بەکاتی بەیروت دەسپێدەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 18, 2025 11:57 Asia/Tehran
  • وردیاتی ڕێوڕەسمی بەڕێکران وئەسپەردە کردنی ڕێبەرە شەهیدەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان

ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکران وبەڕێکرانی سەیید حەسەن نەسرۆڵلا وهاشم سەفیەدین بو زمانە جۆربەجۆرەکانی جیهان ڕۆژی یەکشەممە پێنجی ڕەشەممە لە ساعەت نۆی بەیانی بەکاتی بەیروت دەسپێدەبێت.

ناسر ئەخزەرسەرۆکی لێژنەی میدیایی ڕێوڕەسمی بەڕێکران وئەسپەردە کردنی تەرمەکانی سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وهاشم سەفیەدین لەپرێس کۆنفرانسێکدا پاشنێوەڕووی دووشەممە لە ئەنجام دانی کاروکردەی پێویست هەواڵی دا ووتی کە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردن وبەڕێکرانی تەرمی سەرکردە شەهیدەکانی حیزبۆڵڵا لە ساعەت نۆی بەیانی یەکشەممە پێنجی ڕەشەممە بەکاتی بەیروت دەسپێدەبێت وهەتا ساعەت پێنج ونیوی ئێوارە بەردەوام دەبێت وئەم رێوڕەسمە بە چوارزمانی جیهان بڵاودەکرێتەوە. ئە م کاربەدەستەی حیزبۆڵڵا وتیشی کە بە پیی قەدەغەکان وهەڵاواردن گەلێک کە کۆمپانیە چالاکەکان لە بەشی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەبارەی ناوەرۆک دادەسەپینن ، بڵاوکردنەوەی بەربڵاولە ناوەڕۆکی هاوپێوەند بە شەهیدان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وشەهید سەفیەدین ، تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی پڕ کردووە.