ڕووخاندنی بەربڵاوی ماڵەکان لە کەمپی نور شەمس لە لێواری ڕوژئاوایی لە لایەن زایونیەکانەوە
ئادار 01, 2025 17:50 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێیەکان باسیان کرد لە درێژەی کردەوەگەلی دڕندانەی ڕژێمی زایونی لە لێواری ڕوژئاوایی .
سەرچاوە هەواڵیەکان ڕایانگەیاند ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەری زایونی یازدە بینای خانووبەرەی لە کەمپی نور شەمس لە تولکەرم لە لێواری ڕوژئاوایی ڕووخاند . هاوکات چەکدارانی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی دەستیان کرد بە تەقەلێکردنی بەربڵاو بەرەو دانیشتوانی ئەو کەمپە . داگیرکەرانی زایونی لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا دەیان بینایان لەو کەمپە ڕووخاندووە . سەرچاوە هەواڵییەکان هەروەها باسی پەلاماری چەکدارانی زایونیان کرد بۆ سەر شاری دورا لە باشوری ئەلخەلیل .