پەلاماری دڕندانەی زایۆنیەکان بۆ سەر نابلۆس
شارۆچکە نشینانی ئیسرائیلی دوو ماڵیان لە شوێنێکی کاول کراو ، باشووری نابلۆس ، لە ڕۆخی خۆرئاوایی ئاگر تێبەردا.
ئاگرتێبەردان لە ماڵەکان هەتا هەوڵ بۆ ڕفاندنی منداڵانی فەلەستینی.پەلامارە توندئاژویانەکانی زایۆنیستەکان بۆسەر فەلە ستینیەکان تەنیا بەرتەسک نەکرایەوە بە ئاگرتێبەردانی ماڵەکان وماڵ وسامانیان ، بەڵکو داگری هەوڵ بۆ ڕفاندنی منداڵانی فەلەستینییش بووە. محەممە موسلیم یەکێ لە دانیشتوانی ناوچە کە ماڵەکەی لەلایەن زایۆنیەکانەوە ئاگری تێبەردرا ، لە وتووێژ لەگەل پەیامنێری ئەلعالەم لێکدرایەوە.
ناوبراو وتی: پەلامار بە ئاگرتێبەردرانی ترۆمۆبیلەکەی من دەسپێبوو. پاشان پەلاماریان کردە ژووری مناڵەکانم وئاگریان تێبەردا لەحآڵێکدا کە دوو منداڵەکەم خوتبوون لە ناوژوورەکەیاندا ، یەکێ یەک ساڵونێوی بوو ئەوێتریش پێنج مانگان. ئێمە لە ماڵەکەمان هەڵاتین لەحاڵێکدا کە تەقەیان ئەکرد بەرەوئێمە، بەنیازی ڕفاندنی مناڵەکانمان بوون . بەختەوەرانە خەڵکی خۆجیی کۆبوونەوە وپیشیان گرت بە کارەکەیان /.ئەم پەلامارە لەلایەن زیاتر لە پەنجا شاروچکە نشینی چەکدار کە لە ناوەندێکی سنووری تازە لە نزیک خربەتولمراجیم پەلاماریان ئەکردە سەر ناوچە، ئەنجام بوو.ڕەنگە بتوانن ماڵەکانمان ئاگرتێبەربدەن ، بەڵام هیچکات تواناییان نابیت ڕیشە وبناغەی شارۆچکە نشینانی فەلەستینی لەم سەرزەوینە لەناوبەرن. فەلەستینیەکان بە پیی هەموو زەخت وگوشارەکان وهەوڵ بۆ ئاوارەکردن وبە پەراوێزکێشان ، هەروا وەکوو وارسانی ئەم سەرزەوینە وەستاون ولەمێژووکەی دا دەوردەگیڕن .