ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ چوارجار پارێزگەی حۆدیدەی بۆمباران کرد
سوپای ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ پارێزگەی " حۆدیدە لە ڕۆژئاوای یەمەنی داوەتە بەرپەلاماری دەستدرێژکارانە.
سەرچاوە یەمەنیەکان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەردەوامکرانی جەنایاتکاران وتیرۆریستانەی ئەمریکا بۆ سەرئەم وڵاتە هەواڵیان دا.
پەیامنێری ئەلمسیرە لە پارێزگەی حودیدە ی یەمەن ڕاپۆرتی دا : فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا ، شارستانی " ئەلتەحیتا" یان چوارجار بۆمباران کردووە. پاش ئەمەیش بڕیک لە سەرچاوە خۆجییەکان وتبوویان فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بە ١٥ بوومب ناوچە جۆربەجۆرەکانی سەنعای پێتەختی یەمەن وگردوپەڕی ئەوییان داوەتە بەر دەسڕێژ. لەڕۆژی ٢٥ی ڕەشەممە ١٥ی مارس حکومەتی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بۆ پشتیوانی کردن لە گەمیەکانی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر خاکی یەمەنیان دەستپێکردوەتەوە. سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەیانی چوارشەممە دوابەدوای بنپێکردنی ئاگربڕی غەززە داسەپانی هەمدیسانی گەمارۆی ئابووری وپێشگیریکردنی ڕژێمی زایۆنی لە هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ فەلەستینیەکانی ئەم ناوچە، لە جێبەجێکرانی هەمدیسانی قەدەغەی هاتووچووی گەمیەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لەلایەن ئەم وڵاتە لە دەریای سوور، عەرەب وتەنگەی بابۆلمەندەب هەواڵی دا. ئەمریکا کە لە ڕژێمی زایۆنیستی لەبەرامبەر قەڵاچووی فەلەستینیەکانی غەززە پشتیوانی ئەکات، دوای ڕاگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بارەی دەستپێکرانی هەمدیسانی قەدەغەی هاتووچووی گەمیە ئیسرائیلیەکان لە دەریای سوورودەریای عەرەب ، بابۆلمەندەب وکەنداوی عەدەن پەلامارەکانی خۆی بۆ سەر یەمەنی دەستپێکردوەتەوە.