نیسان 19, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ژەنەراڵی خانەنشینکراوی زایۆنی لە ناتانیاهۆ :ئیسرائیل لە ڕێگای دیکتاتۆری دایە

ژەنەراڵی پێشووی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی بە توندی ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە گرت و بە ڕێبەرێکی گەندەڵ وەسفی کرد و ڕایگەیاند کە ناتانیاهۆ ڕژێمی داگیرکەر بەرەو دیکتاتۆریەت پاڵ دەنێت

. "گیئۆرا ئایلاند"، ژەنەراڵێکی خانەنشینکراوی سوپای زایونی و یەکێک لە داڕێژەرانی ئەو پلانە سەربازییە شکستخواردووەی کە بە "پلانی ژەنەڕاڵەکان" بۆ باکووری کەرتی غەززە ناسراوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی  ئەو ڕژێمەی بە گەندەڵ و هوگری دیکتاتۆریەت تۆمەتبار کرد. ژەنەراڵی پێشووی زایۆنیستی زیادی کرد: ناتانیاهۆ سەرکردەیەکی گەندەڵە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ئیسرائیل بەرەو دیکتاتۆریەت پاڵدەنێت، ئەو کارەش  هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام دەدات ". ئایلاند بە ئاماژەدان بە هۆکارەکانی بێدەنگی کابینەکەی سەبارەت بە کردەوەی  ناتانیاهۆ زیادی کرد: بەداخەوە ئەندامانی کابینەکەی دژایەتی ناکەن، چونکە بەردەوام بوونیان لە کابینەی حکومەتدا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاستی  وەفاداریان بە ناتانیاهۆ.

سەرپەیڤ