نیسان 19, 2025 17:46 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی 6 چەکداری زایونی لە غەزە

مێدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی کوژران و بریندار کردنی ژومارێک چەکداری زایونیان کرد لە ڕوژهەڵاتی غەزە

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەی تڕوموبیلێکی  زرێی سەر بە سوپای ڕژیم  لە لایەن خوڕاگرییەوە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ئەفسەرێکی  زایونی  کوژراوە و لانیکەم پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون. دەوترێت  حاڵی بڕێک  لە بریندارەکان نالەبارە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە  سەرەتا دوو سەربازی زایونی لە بۆسەیەکدا لە گەڕەکی ئەلتەفاح بە سەختی بریندار بوون. دواتریش لەکاتێکدا یەکەی فریاگوزاری هەوڵیدا بگاتە شوێنەکە، بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە و بەهۆیەوە سەربازێکی دیکە کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

سەرپەیڤ