نیسان 21, 2025 15:25 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی لوبنان : تیرۆرەکان ئێمە بە چۆک داناهینێت

ئەندامی فراکسیۆنی ئەمەگداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژەدان بە تیرۆرەکان وپەلامارە تیرۆریستیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرباشووری ئەم وڵاتە وتی: ئەم کاروکردەوانە ئێمە بە چۆک داناهینێت.

" عەلی فەیاز" وتی: باشووری لوبنان هەروا گۆڕەپانی داگیرکاری و کاروکردەی ناپاوەجیی ڕژێمی زایۆنیستیە ودوژمن ڕۆژانە دەس ئەداتە تیرۆروهەروا بەشێک لە خاکی ئێمە کە لە ڕەوتی شەڕی ئەمدواییە خستە ژێر داگیرکاری خۆی ، هەروا لە ژێر ڕکێف وداگیرکاری دایە. ناوبراو لە درێژە داوتی: ئەگەر دوژمن مەزەندە ئەکات کە بە تیرۆروپەلامارەکان بۆ سەر گوندەکان وماڵە لەپیش دروستکراوەکان لە گوندەکان وپێشگیری کردن لە گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ماڵ وزێدەی خۆ دەتوانێ ئیرادەی خەڵکی ئیمە تێک بشکینێت ، لە وەهم وخەیاڵات دایە. ئەندامی فراکسیۆنی ئەمەگداری بەخۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان زەخت وگوشاری سەربازی وسیاسی بۆناچارکردنی خۆڕاگری بە ئیمتیازدانی بێ کەڵک زانی. 

سەرپەیڤ