خۆپیشاندان لەیەمەن بۆ داکۆکیکردن لە غەززە
نیسان 25, 2025 16:10 Asia/Tehran
دانیشتوانی پارێزگەی سەعدەی یەمەن بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی غەززەی شەرمەزار کرد.
خۆپێشاندەرانی یەمەنی بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی یەمەن وفەلەستین لەسەر سەقام وپاوەجیی خۆ لە داکۆکیکردن لە گەلی فەلەستین وبەربەرەکانێ لەگەڵ دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکا لە دژی یەمەن پیداگریان کرد. خۆپێشاندەران لە سەر درێژەی جەهادی پیرۆزلەدژی جەنایەتەکارانی ئەمریکی وئیسرائیلی هەتا کاتی ڕاگرتنی دەستدرێژی وهەڵوەشانی بایکۆت پیداگریان کرد. یەمەنیەکان پیداگریان کرد کە هەوڵی دوژمنانی ئەمریکایی وزایۆنیست بۆ گۆڕانی هەڵوێستی یەمەن هیچکات سەرکەوتووانە نابێت. ئەوان لە سەر ئامادەیی خۆیان بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەستدرێژی ئەمریکا جەختیان کرد.