هێرشی بە مووشەکی یەمەن بۆ سەر بنکەی زایونیستی نواتیم
نیسان 26, 2025 18:10 Asia/Tehran
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی نواتیمی کرد لە سەرزەوەییە داگیرکراوەکان
یەحیا سەریع ئەمڕو ڕایگەیاند هێزی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکی سەربازییدا بنکەی زایونیستی نواتیم هەڵکەوتوو لە ناوچەی نەقەب لە باشووری سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج. ناوبراو وتی ئەو ئوپڕاسیونە بە مووشەکی بالستیک ی واوە دەنگی فەلەستینی دوو ئەنجام بوو و سەرکەوتوو بوو و سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایونی توانایی ڕووبەڕوو بوونەوەی نەبوو . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی : هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بە سەرنج بە پێشهاتەکانی مەیدانی و پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیی ئەمریکا و درێژە ئەدەن بە هێزمەندی پەرەی سەربازی خۆِان