کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا : " ئەولەویەت" چوونە دەری دوژمنی زایۆنی لە لوبنانە
نیسان 28, 2025 17:09 Asia/Tehran
ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لوبنان لە پەرلەمان جەختی کرد ئێستاکە، ئەولەویەتی ئێمە چوونە دەری ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنانە .
" عەلی فەیاز" وتی بڕیک لە ناوخۆدا پیداگری ئەکەن دەوری هەسپی ترووا بگیڕن وڕێگا بۆ زەخت وگوشاری سیاسی وسەربازی نێودەوڵەتی لەدژی لوبنان وخۆڕاگری هەمووار ئەکەن . ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمان وتی بە گشتیی مەبەست لوبنانە و دەیانهەوێ لوبنان لە بوونی هێز ودەسەڵاتی بەرگریانەی خۆی بێوەری بکەن. ناوبراو وتی کردنە ئامانجی خۆڕاگریش لە چوارچیوەی پەلاماربۆ سەر سەروەری ، سەربەخۆیی وکرامەتی نیشتمانی لوبنانە. ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی لوبنان وتی ئەولەویەتی بنەڕەتی ئەمەیە کە دوژمنی زایۆنی لە سەرزەوینی ئێمە پاشەکشە بکات وتیرۆرەکان ڕابگرێت.