ئوپڕاسیونی سەرکەوتووانەی ئەرتەشی یەمەن دژی ئامانجێک لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی دەنگبری فەلەستینی 2
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ بە ڕاگەیاندن ی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ئۆپەراسیۆنێک لەدژی ئامانجێک لە یافای داگیرکراو وشداری بە نەتەوەی ئیسلامی دا سەبارەت بە لێکەوتەکانی بێدەنگی و تەسلیمبوون لە بەرامبەر ئەو شتانەی لە غەززە ڕوودەدات .
سەرتیپ یەحیا سەریع ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بە وردی ئامانجێکیان لە یافای داگیرکراو بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی "فەلەستین ٢" پێکاوە و سیستەمی بەرگریی دوژمنیش نەیتوانیوە ڕێگری بکات و بەرپەرچی بداتەوە. هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە درێژە بەیاننامەکەی خۆیاندا هۆشداریان دایە ئومەتی ئیسلامی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی بێدەنگی و ملکەچبوون لە هەمبەر ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات ، جەختیان لەوە کردەوە کە تەواوی ئومەت بەرپرسیاری دەرئەنجامەکانی بێدەنگی و ملکەچبوون لە هەمبەر پێشهاتە بەردەوامەکانی غەززەن وئاکامەکانیشی درەنگ یان زوو دەگاتە وڵاتانی دیکە.