May 05, 2025 16:19 Asia/Tehran
  • ژنڕاڵی زایۆنی : سوپای ئیسراییل لە خراپترین دۆخدایە

ژنڕاڵێکی پێشووی ڕژێمی زایونی دانی بەوە دانا کە توانای سوپاکلەی ئەم ڕژێمە ڕووی لە دابەزین ناوە و قەیرانی مرۆیی لە نێو ئەم ڕژێمەدا تەواو تەشەنەی سەندووە.

ژنڕاڵ ئیسحاق بریک  وێڕای ئاماژە  بە بانگەشەی بەرپرسانی  پلە بەرزی ڕژێمی زایونی سەبارەت بە لاواز بوونی  حەماس ئەو بانگەشەیەی بە قسەی پووچ و بێ بنەما زانی . ناوبراو وتی نتانیاهۆ و ئەندامانی کابینەکەی ئەمدواییانە ڕایانگەیاندووە  شەڕ لە غەزە  تا کاتی شکستی توکمەی   حەماس درێژەی دەبێت .  بە بڕوای من ئەم قسانە  پووچ و بێ مانایە، چوونکوو گوشاری  سەربازی بە مەبەستی  ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوان لە ڕاستیدا  ئاکامی بە پێچەوانەی  بووە و گیانی ئەو دەستبەسەرکراوانە دەخاتە مەترسییەوە . ئەم ژنڕاڵە زایونییە  دانی بەوە  دانا  کە  ئیسراییل  ئەمڕۆ  ڕووبەڕووی   کێشە و گرفتی  هەزار هێندە دژوارتر  و مەترسیدارتر   لە کێشەی  حەماس  بووەتەوە .

سەرپەیڤ