هۆشداریدان لە بارەی لاوازکرانی " ئانڕوا"/ شەڕی گشتداگر لە دژی فەلەستینیەکان
سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی قودس بە ئاماژەدان بە جمووجوڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ڕێکخراوی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان" ئانڕوا" وتی ئەم کارەی رژێمی زایۆنی بە مانای شەڕی گشتداگر لە دژی هەموو فەلەستینیەکانە.
" حەسەن خاتر" وتی" داخستنی شەش قۆتابخانەی سەر بە ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ فەلەستینیەکان ئانڕۆا" لە پێناو سیاسەتی گەڵاڵەڕێژی کراو بە مەبەستی تێکشکان ولە ناوبردنی ئانڕوا و سەندنەوەی دەسەڵات و وئەستۆگریەکانیە. ناوبراو وتیشی: ساڵانێکی زۆرە ئانڕۆا وەکوو ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پشتیوانی مافی ئاوارە فەلەستینیەکان ودانی یارمەتی بەوان چالاکی کردووە و ئێستاش لە لایەن داگیرکەرانەوە کراوەتە ئامانج . بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی قودس وتی : شەری گشتداگر لەدژی ئانڕوا لە پێناو سیاسەتی گوشار خستنە سەر گەلی فەلەستین لە ناوچە جۆربەجۆرەکان بەتایبەت لە غەززە وڕۆخی خۆرئاواییە.