ئەلحوسی : بێ دەنگیی موسوڵمانەکان لە هەمبەر جینوساید لە غەززە خەیانەتێکی گەورەیە
ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە وتاردانێکدا بە بۆنەی جێژنی قوربان و ڕۆژی عەرەفە ڕەخنەی لە بێدەنگیی وڵاتانی موسوڵمان کرد لە هەمبەر جەنایەتەکانی غەززە .
سەید عەبدولمەلیک بەدر ئەدین ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن جەختی کرد کارەساتی دڵتەزێن لە غەززە و دڕندەکاری داگیرکەران دژی خەڵکی فەلەستین پێویستی بە بەسیجی گشتیی و هەڵوێست وەرگرتنی ڕاستبێژانە لە لایەن ئومەتی ئیسلامییە. ناوبراو هەروەها جەختی کرد لەسەر درێژەی پشتیوانی یەمەن لە خەڵکی غەززە . سەید عەبدولمەلیک بەدر ئەدین وتیشی جگە لەو جەنایەت و خەیانەتگەلە، دڕندەکاری ڕژێمی زایونی لە مزگەوتی ئەقسا ڕووگەی یەکەمی موسوڵمانەکانیش درێژەی هەیە . سەید بەدرئەدین وتیشی : ڕژێمی زایونی نەتەنیا بە جەنایەت دژی ملێونان فەلەستینی و بێ بەری کردنی ئەوان لە مافی گەڕانەوەیان بۆ نیشتمانەکەیان ڕازی نەبووە بەڵکووبە هاوکاری ئاشکرای ئەمریکا و بە پیلانێکی پڕ لە شەرم بە نیازە ملوێنان فەلەستینی دیکە لە غەزە و لێواری ڕوژئاوایی ئاوارە بکات . ئەو ڕژێمە بە سازکردنی شاروچکە نایاسایی نوێیەکانی خەریکی داگیرکردنی باقی زەوینەکانی فەلەستینیەکان لە لێواری ڕوژئاوایین . ڕێبەری ئەنساڕوڵڵای یەمەن جەختی کرد ڕوژ لە دوای ڕۆژ ڕەنج و مەینەتی گەلی فەلەستینی زیاتر دەبێت و کارەساتی دڵتەزێن و جەنایەتی زایونییەکان دژی گەلی فەلەستین پێویستی بە بەسیجی گشتیی و هەڵوێستی ڕاستبێژانە لە لایەن ئومەتی ئیسلامییە .