نوێنەری پەرلەمانی لوبنان: دوژمنی زایۆنی تەنیا بە خۆڕاگری ملکەچ دەبێت
حوزهیران 07, 2025 20:31 Asia/Tehran
نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحییەی بەیرووت، تەنیا ڕێگاچارەی بە خۆڕاگری زانی و وتی: ئەم دوژمنە تەنیا بە خۆڕاگری ملکەچ دەبێت.
"ئیهاب حەمادە" وتیشی : تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 500 حاڵەتی پێشێلکاری ئاگربەست وپەلامار بۆ سەر بەیروت لەلایەن ڕژێمی زایونیەوە ئەنجام دراوە. پەلامارکردنە سەر شوقەی نیشتەجێبوون و ماڵی خەڵک و شوێنە گشتییەکان جەنایەتێکە لە لایەن دوژمنی زایونیەوە. ناوبراو وێڕای ستایشی سوپای لوبنان بۆ ڕێبازی نیشتمانپەروەرانەی وتیشی : بەرپرسیارێتی سوپا لە چوارچێوەی هاوکاری سوپا و گەل و خۆڕاگری وەک هوکاری هێزمەندی لوبنانە.