حوزه‌یران 28, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هێزە چەکدارانی یەمەن وتی : «بێئرەسێبع»مان بە مووشەکی «زولفەقار» کردە ئامانج

 یەحیا سەریع وتی: یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن، هەڵمەتێکی سەربازیی تایبەتی سەرکەوتووانە ئەنجام دا کە تێیدا، ئامانجێکی هەستیار و گرینگی دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی داگیرکراوی «بێئرەسێبع» بە مووشەکی بالستیکی جۆری زولفەقار، کرایە ئامانج.

یەحیا سەریع وتیشی: حەوتەی رابردووش هەڵمەتێکی سەربازیمان بە دژ چەند پێگەو دامەزراوەی گرینگی رژیمی زایۆنی لە بێئرەسێبع، یافاو حەیفای داگیرکراو ئەنجام دا.
ئەو هەڵمەتە بە کەڵک وەرگرتن لە چەندین مووشەکی بالستیکی و درۆن، سەرکەوتووانە ئەنجامی گرت.

سەرپەیڤ