حوزه‌یران 29, 2025 14:35 Asia/Tehran
  • لیبرمەن: یەکێ لە کێشەکانی بەردەم ئیسرائیل پاش شەڕ لەگەڵ ئێران، پێویستیی دابینکرانی بودجەی تازەیە بۆ ساڵی٢٠٢٥

ئاویگدۆر لیبرمەن" سەرۆکی پارتی "ئیسرائیل ماڵی ئێمە" وتی: یەکێ لە کێشەکانی بەردەم ئیسرائیل پاش شەڕ لەگەڵ ئێران، پێویستیی دابینکرانی بودجەی تازەیە بۆ ساڵی٢٠٢٥ چونکە بودجەی هەنوکە ناواقعی و ناهاوسەنگ لەگەڵ تێچووەکانی شەڕی دژ بە ئێرانە.

هەمواری بودجەی ئێستا یان بڕیاردان بۆ کەمکردنی بودجەی وەزارەتخانەکان، نامومکینە. تێچووی شەڕ لەگەڵ ئێران، یەکجار زۆر بوو و بودجەی ئێستا ناتوانێ ڕێکارێک بخاتەڕوو، چوونکە ٦.٤٧٩ ملیارد دۆلار خەرجی بووە، جیا لەوەش، پێویستە سەرلەنوێ پاشەکەوتە سەربازییەکانیش دابین بکرێنەوە. کێشەو گرفتی بەردەم چالاکییە ئابورییەکان لەماوەی یەک ڕۆژدا، بڕی٤٤١ملوێن دۆلار خەرجیەتی، بەو مانایە کە بڕی زیاتر لە ٥.٣٠١ ملیارد دۆلار خەساروزیان لەئابوریی رژیمی ئیسرائیل کەوتووە.

 

سەرپەیڤ