حوزه‌یران 29, 2025 13:38 Asia/Tehran
  • سەرۆکی دامەزراوەی وایزمەن: وێرانکارییەکی گەورە ڕوویداوە و 500 ملیۆن دۆلار زیانمان بەرکەوتووە

سەرۆکی دامەزراوەی وایزمەن، لە وتۆوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی 13ی ڕژێمی زایۆنی، ئاستی ئەو وێرانکارییە گەورەیەی کە بەهۆی هێرشە کانی ئێرانەوە دروست بووە ئاشکرا کرد.

سەرۆکی دامەزراوەی وایزمەن دەڵێت: وێرانکارییەکی گەورە ڕوویداوە و 500 ملیۆن دۆلار زیانمان بەرکەوتووە. سەنتەری "وایزمان" و ناوەندی وایزمەن زیانیان بەرکەوتووە. پێشکەشکاری کەناڵی 13 ی ڕژێمی زایۆنیش لەو وتۆوێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە نەک تەنها "وایزمان" بەڵکو چەندین بنکەی سەربازی و خاڵی ستراتیژی دیکە کراوەتە ئامانج، بەڵام سانسۆر ڕێگری لە بڵاوکردنەوەیان دەکات.

 ئێمە ڕووبەڕووی دۆخێک دەبینەوە کە ڕای گشتی لە وردی بۆردومانەکانی ئێران و قەبارەی زیانی زۆرێک لە شوێنەکان تێنەگەیشتوون

 

سەرپەیڤ