حوزه‌یران 29, 2025 17:51 Asia/Tehran
  • ئەفسەری زایۆنی: زۆر تۆقاوم لە شەڕێکی بێ کۆتایی، مردنی کەسانی بێتاوان و بایەخنەدران بە چارەنووسی دیلەکان

ئەفسەرێکی زایۆنی کە ئەمدواییە خۆی بواردووە لەوەی بچێت بۆ شەڕ لە غەززە دانی ناوە بەوەیدا کە زۆر تۆقاوە لە شەڕێکی بێ کۆتایی، مردنی کەسانی بێتاوان و بایەخنەدران بە چارەنووسی دیلەکان.

 ڕۆژنامەی زایۆنیی "تایمز ئیسراییل" بە گێڕانەوە لە ئەم ئەفسەرە زایۆنییە نووسی: لە ڕووی ئەخلاق و مۆراڵەوە توانای چوون بۆ بەرەی شەڕم نییە، مەگین ئەوەی کە شتێک بگۆڕدرێ. ناوبراو وتوویەتی: دەیانهەوێ حەماس تیابەرن بەڵام ئەم بزووتنەوەیە ئێستایش هەر پاوەجێیە. کاربەدەستان وتیان کە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی پێش بگرن بە ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە غەززە، بەڵام ئەوەی دەیبینین شتێکیترە.

 تراپیست و فریاگوزارێکی کۆمەڵایەتیش کە لە ڕیزی هێزەکانی پاشەکەوتی سوپای ڕژێمی زایۆنی دێتە ئەژمار، وتوویەتی: ئەوەی لە ڕەفەح بینیم، تەنیا تەقە، کوشتن و ئاوارەیی بوو. ناوبراو وتیشی: سوپای ئێمە بە چاوی مرۆڤ، ناڕوانێتە خەڵکی غەززە. ئەو دانی نا بەوەشدا کە ئێستا هێزی پاشەکەوت خەریکی هەڵوەشانەیە و ڕادەی بەشداری ئەم هێزانە لە شەڕ تا نیوهێندە دابەزیوە.

 

سەرپەیڤ