حوزه‌یران 30, 2025 12:46 Asia/Tehran
  • هائارێتس: شەڕ لەگەڵ ئێران، هەڵەیەکی ستراتژیک بوو

رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس لەبابەتێکدا، هێرش بۆسەر ئێراانی لەبەر ئەوەی کە بووەتەمایەی یەکگرتوویی خەڵکی ئێران، بە هەڵەیەکی ستراتژیک پێناسە کرد.

بەپێی نووسینی رۆژنامەی هائارێتس؛ پاش ١٢ رۆژ شەڕ، ئێستا ئێرانییەکان زۆر تووڕەن.ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکەی بۆسەر ناوەندە ناڤۆکییەکان بەرتەسک کردباوەو بە کردنەئامانجی بیناو خانووبەرەکان، خەڵکی بێتاوانی نەکوشتبا، ئەو هەمووە تووڕەبوون لە ئیسرائیل کە ئێستا گەیشتووەتە ئەوپەڕەکەی، بەدی نەدەهات.هائارێتس نووسیویەتی؛ کاتێک بە ئێرانییەکان دەڵێین کە "دەمانەوێ لەچنگ مووشەکە بالیستیکییەکانتان ئاسودە بین، بەومانایەیە کە دەمانەوێ ئێوە ئەوەندە لاواز بن کە هەرکات دڵمان بخوازێ، بتوانین بۆردومانتان بکەین" دەی وەها شتێک بۆ ئێرانییەکان قەبووڵکراو نیە. ئەو رۆژنامە زایۆنییە هەروەها دانی بەوە دانا کە، لە ئیسرائیل زۆر کەس سەبارەت بە گۆڕانی نیزامی ئێران خەیاڵاتی ببوون، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئێران وەها بڕوایەکیان نیە.کاتێک میللەتێک بۆردومان دەکرێ، هەستی نەتەوەخوازییەکەی بەهێزتر دەبێ. ئێستا تەنانەت کەسانێک کە نەیاری نیزامیش بوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنووسن: "لەبەر وڵاتەکەمان بەرەوڕووی هەر دەسدرێژکارێک دەبینەوەو شەڕی لەگەڵ دەکەن، ئێستا ئەوانە لە دەوری ئێران کۆبوونەتەوە. بۆیە شەڕ لەگەڵ ئێران، هەڵەیەکی ستراتژیک بوو".

سەرپەیڤ