ته‌مووز 20, 2025 08:53 Asia/Tehran
  •  یەمەن: لە ڕۆژانی داهاتوو سەرسوڕمانێکی زۆرترلەدژی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەیە

ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پیداگرت کە یەمەن لە شەڕی دڕێژخایەن لە تەنیشت خۆڕاگری دادەبێت ولە ڕۆژانی داهاتوو سەرسوڕمان وزەبری قورس وگۆرچکبڕی زۆرتر لەدژی ڕژێمی زایۆنیستی لەڕێگاوەدەبێت.

حیزام ئەلئەسەد ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژەدان بە پەیامی درودوسڵاوی ئەبو عوبیدە وتەبێژی گوردانەکانی قسام وتی: ئەنساروڵڵا ،بەخێرهاتنی خۆڕاگری فەلەستین باشتر لەووەڵام دەداتەوە. ئێمە بە خێرهاتن ودرودی ئەبوعوبەیدە وتەبێژی قسام بە بۆمباران کردنی ناوەندی تلاڤیڤ بە مووشەکەکانی هایپر سونیک وەڵام ئەدەێنەوە.ئەندامی پلە بەرزی ئەنساروڵڵای یەمەن  وتی: ئێوە تەنیا نین وئێمە بەهیچ لەونێک ئێوە بە تەنیا جێ ناهێڵین . ئێمەلەسەر یەکدەنگی ویەکپارچەیی هەڵویستەکانمان لەڕووبەڕووبوونەوەلەگەڵ شەڕی دەسدڕێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە پیداگری دەکەین.

 

 

سەرپەیڤ