بن گۆریۆن داخرا؛ بە ملوێنان زایۆنی هەڵاتن
تهمووز 22, 2025 18:52 Asia/Tehran
هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایانگەیاندووە کە هەڵمەتێکی مووشەکیی سەرکەوتوویان دژ بە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن ئەنجامداوە.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایانگەیاند: بە مووشەکی بالستیکی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنمان لە یافای داگیرکراو پێکاوە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی هەڵاتینی بە ملوێنان زایۆنی بەرەو پەناگەکان و وەستانی هەموو چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن.