کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا : هەمووکارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت
ئەندامێکی حیزبوڵڵای لوبنان، خۆڕاگریی بە پێویستترین پرس لە بارودۆخی ئێستادا زانی و وتی: خۆڕاگری بۆ پێشگرتن لە تەریک کەوتنەوەی گەل و حکوومەتی لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە پێویستە.
حەسەن عیزەدین، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دامەزراوەی قورئانی لە شارۆچکەی مەعروب وەبیری هێنایەوە : ئەوەی ئەمڕۆ دوژمنی زایۆنی دەیکات، لە پرسی دەستدرێژی تێپەڕیوە و بووەتە دەستدرێژییەکی بەردەوام بۆ سەر لوبنان، کە ئاستی توند بوونەوەکەی هەندێک جار زیاد دەکات و هەندێک جار کەم دەبێتەوە، و لە ئاستی پێشێلکردنی سەروەری لوبنان لە ئاسمان و دەریا و وشکانیدا دووپات دەبێتەوە . ئەندامێکی باڵای حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاند: ئەمریکا و ڕژێمی زایونی خەریکن ستراتیژیەک جێبەجێ دەکەن کە ڕ نیشاندەری سروشتی ڕاستەقینەی خۆیانە، و ڕژێمی زایونی ئەو دەستەیە کە ئەمریکا هێرشەکانی پێ ئەنجام دەدات لە ناوچەکەدا. هەرچی ڕژێمی زایونی دەیکات، پلانی بۆ دانراوە و لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت. کاتێک ڕژێمی زایونی شکست دەهێنێت، ئەمریکا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ئەمەش بە ڕوونی لە دەستدرێژی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەرکەوت.